هەموو جۆرە سەردان و پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە رامین حۆسێن پەناهی قەدەغەکرا
KMMK:
شەممە سێی خەرمانانی 97 راگەیاندرا کە سەردان و پەیوەندی تەلەفۆنی بە ڕامین حسێن پەناهییەوە بڕاوە و لەمەو بەدوا ئەو مافانەی لێ زەوت دەکرێ.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕامین حسێن پەناهی بە دەست نەخۆشی گورچیلەوە ئازار دەچێژێت و پێویستە پزیشکانی دەرەوەی زیندان بیبینن.
قەدەغەکردنی پەیوەندی تەلەفۆنی و سەردانی ڕامین حسێن پەناهی وەک نیشانەیەک بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی لە بێدەنگیدا دایە.
ڕامین حسێن پەناهی، زیندانی سیاسی کوردە کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پاردا دەستگیرکرا و پاش شەش مانگ مانەوە لەژێر ئەشکەنجە و لەناو زیندانی تاکەکەسیدا، سەرئەنجام سەرەتاکانی ئەمساڵ لە دادگایەکی چەند خولەکی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان