KMMK: سێشەممە ۹ گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ” سەید عەلی حوسەینی ” لە لایەن ئێدارەی ئاگاهی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەست بەسەر کرابوو و پاش چەندین کاتژمێر بە شێوەیەکی گوماناوی لەم گرتوخانەدا گیانی لەدەست دەدات.
هۆکاری دەست بەسەر کردنی ناوبراو بەوتەی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی کوردستان، هەڵگرتنی چەند گرام مادەی هۆشبەر بووە و لە لایەن هێزەکانی ئێدارەی ئاگاهیەوە دەست بەسەر دەکرێت و پاش تێپەڕ بونی رۆژێک تەرمی ناوبراو رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.
بنەماڵەی ناوبراو رایانگەیاندووە کە، ناوبراو لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە و لە دژی هێزەکانی ئاگاهی لە دادگەی سەربازی سکاڵایان تۆمار کردووە بەڵام تا ئێستە سکاڵاکەیان بەڕێوە نەبراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە ۴۰ ساڵی رابردودا یاساکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤی لە خۆی یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەم یاسایانەی واژوو کردووە، لە ژێر پێ دەنێت و بە شێوەی داڕێژراو و گشتی دەست دەداتە ئەشکەنجە و کوشتنی لاوانی کورد و وڵامدەرەوەی ئەم کردەوانەی خۆی نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان