kmmk:
بەپێی ئامارە پشتڕاست کراوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەمانگی ڕابردووی ئەمساڵ :
۳۶ کەس لە تاوانە جۆراوجۆرەکان لە ئێران ئێعدام کراون کەبەگشتی ۲۳ کەس لەم ئێعدام کراوانە (۶۴٪) لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.
بەپێی ڕاپۆڕتە بڕوا پێکراوەکان لەسەردەمی دەسەڵاتداری دەوڵەتی ڕۆحانی ڕێژی ئێعدام کراوان لەبەراوەرد لەگەڵ دەوڵەتی ئەحمەدی نەژاد ۲.۱ بەرابەر زیادی کردوه .
ئێران یەکێک لە مەترسیدارترین وڵاتەکانە بۆئازادی ڕادەربڕین، کەمایەتی وگرووپە جیاوازەکان وتوێژە کۆمەڵایەتییەکانە لە جیهاندا، لەلایەکەوە کۆماری ئیسلامی ئێران یەک لە مه ترسی دارترین وڵاتەکانی جیهانە لەپێوەندی لەگەڵ ئێعدامی منداڵان و مێرمنداڵانی ژیر تەمەن .
ئاماری ئێعدام کراوانی مانگی ڕابردووی زایینی بەم شێوەی خوارەوەیە: لەڕۆژی ۱۳ی پووشپەڕی ئەمساڵ ۳کەس بەناوەکانی ” گوڵی حاجی پوورــ محەممەد ڕەوشەنی و شەهباز ئیبراهیمی ” ئێعدام کراوان.
لەڕۆژی ۱۶ی پووشپەڕی ئەمساڵ ۸ کەس بەناوەکانی ” سڵێمان موزەفەری، ئیسماعیل سۆفی، ڕەحمان بێهروز، سەید مەجید مورتەزایی، سیرووس عەزیزی، ئەیووب ئیسماعیلی، خوسرەوڕەمەزانی وعوسمان بێعروز برای ڕەحمان بێهروز.
لە۲۱ی پووشپەڕ ۱ کەس بەناونیشانی “بابەک بلووغی” و لە ۲۷ی پووشپەڕ زیندانییەک بەناونیشانی، “ساڵح خانی زادە” لەزیندانی تاکە کەسی و هەروەها لە ۲۹ی پووشپەڕ ۵ کەس که بێجگە لە عەلی ڕەزا ئاشووری کە هێشتاناو ناونیشانیان بەتەواوی پشتڕاست نەکراوەتەوەو لەکۆتاییدا ڕۆژی یەک شەممە ۳۱ی پووشپەڕی ئەمساڵ “سەلمان خالید یاری” ئێعدام کراوە.
لەڕۆژی یەکی گەلاوێژی ئەمساڵ ۳ کەس بەناوەکانی ” محەممەد حەمزەزادە ــ کەماڵ سوڵتانی و فاڕۆق دەریایی” ولە ڕۆژی ۴ی گەلاوێژ ی ئەمساڵیش کەسێک بەناونیشانی جەهانگیر نەوجەوان لە زیندانی ورمێ ئێعدام کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەر ڕۆژ وهەر مانگ بەشێوەی پشتڕاست کراوە ئامار و ناونیشانی تەواوی هاوڵاتیانی ئێعدام کراو یان مەحکووم بە ئێعدام لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاو کردۆتەوە هەربۆیە لەهەمبەر وەرگرتنی زانیاری زۆرتر دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان