عێزەت تارامەن بەهۆی تەقەی ڕاستەو خۆی هێزە ئەمنیەکان کوژرا

بەپێی ئەو راپۆرتانە رادەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە:رۆژی چوار شەمە ۲۲گوڵان “عێزەت تارامەن” کە خەریک کۆڵبەری بۆ لە سنووری سەرو لە پارێزگای ورمێ کەوتە بەر دەسرێژی راستەو خۆی گەلەی هێزە ئەمنیەکان وگیانی لە دەستدا.

کاک عێزەت خەڵکی گوندی فیروزان سەربە ناوچەی سەرو لە پارێزای ورمێیەبە پێی وتراوی شایەد حاڵەکان،هێزەئەمنیەکان بە بێ پەیڕەو کردنی یاسای بەکارهینانی ئەسڵەحە و بێ هوشداری دان ڕاستەو خۆ تەقەیان کردووە و ناوبراو بە هۆی تەقەکەوە کوژاوە.

سەرەڕای ئەوەی کە تەقەی ڕاستەو خۆ لە کۆڵبەرەکان پێشیل کاری یاساییە،و کۆڵبەرەکان وکاسبکاران تەنها بە هۆی هاوردە کردنی شتوومەکی قاچاخ وهاتووچۆی قاچاخی قۆڵ پێچ وسزا دەدرێن(سزاکە بریتیە لە چەندین مانگ زیندان وچەندین ئەوەندەی شتوومەکە گیراوەکە گەرامە بە قازانجی دەوڵەت)بەڵام گوڵەی مەرگ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە سزایەکە کە لە هیچ جێگەی یاسای وڵات دا ئاماژەی پێ نەکراوە وسەبارەت بە دواچوونی کەس وکاری کوژراواندا هیچ وڵامێک لەلایەن ئێرانەوە نەدراوەتەوە .

کۆڵبەری لە پارێزگا سنووریەکاندا زۆر هەبوونی هەیە ویەکێک لە مەترسیدار ترین ۆیشەکانە.زۆربەی کۆڵبەرەکان گەنجن مامناوەندن،کەتەمەنیان لە نێوان ۱۳تا٦٠ساڵە،ساڵانە بە سەدان کەس لە کاری کۆڵبەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان دا دەمرێت. کە زۆرینەیان بەهۆی تەقەی هێزەئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیانیان لە دەست دەدەن.زۆرترین رێژەی کۆڵبەرانی کوژراو لە شارەکانی ,سەردەشت، بانە، مەریوان، شنۆ، نەوسوو  وکرماشانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان