بۆردمانی ناوچەکانی چوارقوڕنە و ڕانیەو وقەڵادزێ و سەنگەردا سەربەپارێزگای سلێمانی لەباشوری وڵات

بەپێی هەواڵێک کە ئەمڕۆ بەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکییە لەسەعات یەکی دوای نیوەڕوە هێرشی ئاسمانیان بەسەر ناوچەکانی چوارقوڕنە و ڕانیەو وقەڵادزێ و سەنگەردا بەمەبەستی تۆقاندن و ترس و دڵەڕاوکێ لەناو خەڵکدا ،دەست پێکردوەو سەعاتی سێ چەندین  گوندی لەناوچەی سەنگەسەربۆردمان کردوەوخەسارێکی زۆری مادی بەگوند نشینان گەیاندوە کەتاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێک لە خەساری گیانی هاوڵاتیان بەدست نەگەیشتوە.

شایانی باسە لەدوای گوێزانەوە شەڕی شاخ لەلایەن پ ک ک وە بۆ شارەکانی باکور ،ئەرتەشی تورک بۆردمانکردنی بناری قەندیل و هەرێمی مێدیای چڕتر کردۆتەوە کەهەردەم خەڵکی سڤیلی ناوچەکەو وگوند نشینانی کردۆتە ئامانج و هیچ بەهایک بۆسەروەری خاکی کوردستان و عێراق دانانێت.

پێویست بە وەبیرهێنانەوەیەکەئەم کردەوانەی ئەرتەشی تورکییە پێشێل کردنی سەروەری هەرێمی کوردستان وعێراقە و تائیستا نە حکومەتی عێراقی ونە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەفەرمی دژکردەوەیکیان نیشان نەداوە و بۆردمانەکانیش هەروادرێژەی هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان