مانگرتنی کرێکارانی شارەوانی سەوڵاوا

KMMK: کرێکاران و سبوورەکانی شاری سەوڵاوی سەر بە پارێزگای سنە، بەهۆی پاشەکەوتی حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی ۹ مانگ دەستیان دایە مانگرتن.

بەگوێرەی هەواڵەکە وێڕای ئەوەی ئەم کرێکارانە تائێستە چەنددین جار دەنگیان هەڵهێناوە و داوای حەقدەستەکانیان کردووە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە و بەناچار لە سێشەممەی حەوتەی ڕابردووەوە دەستیان داوەتە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕین بەشێوەی مەدەنیانە.

جێگەی باسە، کرێکاران و زەحمەتکێشانی زۆربەی شار وشارۆچکەکانی سەرەڕای ئەوەی تەندرووستی وپاک وخاوێنی کۆمەڵگا بەستراوە بە هەوڵ وتێکۆشانی ئەم توێژەوە وهەروەها لەهەژارترین چینی کۆمەڵگایشن، بەڵام دام ودەزگا حکوومییەکان بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ یاسایەکی پاراستنی مافی کۆمەڵایەتی نکۆڵی لەدەسڕەنج و ئەرکەکانیان دەکەن وخوانی ماڵ ومنداڵیان چۆڵ دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: