kmmk:
۹ بەندکراو لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان و ورمێ لە سێدارە دران.
ئەمڕۆ یەکی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی سێ بەندکراو بە تۆمەتی کوشتن لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە سێدارە دران.
ناسناوی بەندکراوانی لەسێدارە دراو بەم شێوەیە: ” موحەمەد حەمزە زادە “، “کەمال سوڵتانی خەڵکی بۆکان “، ” فارۆق دەریایی کوڕی مەجید خەڵکی شاری شنۆ “.
لە لایەکی ترەوە ۲۹ی پوشپەڕ، پێنج بەندکراو بە تاوانی کوشتن سزای لەسێدارەیان بەسەردا سەپێندرابو لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان لە سێدارە دران.
ناسناوی یەکێک لە بەندکراوان ” عەلی رەزا ئاشوری ” یە کە لەگەڵ چوار بەندکراوی تر بە تۆمەتی قەتڵ لە سێدارە دران. ( تا ئەم کاتە ناسناوی بەندکراوانی دیکە دەر نەبڕاوە)
هەروەها لە هەمان بەندیخانە، رۆژی چوارشەممە ۲۷ی پوشپەڕ بەندکراوێک بە ناوی ” ساڵەح خانی زادە کوڕی عەبدوڵڵە ۶۵ ساڵان و خەڵکی شاری جوانڕۆ ” بە تۆمەتی کوشتن لە سێدارە درا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان