kmmk: ڕۆژی دووشەممە ۱۸ی پووشپەڕی ئەمساڵ، کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی “هـــیوا” کوڕی عەلی ۲۶ساڵ تەمەن وخەڵکی مەهاباد ، بەهۆی تەقینەوەی مین لەکاتی کۆڵبەری بەگرانی پێی بریندار دەبێت .
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەم کۆڵبەرە کوردە لەنێزیک سنووری تەمەرچین_ حاجی ئۆمەران بەهۆی کەوتن بەسەر مینی شەڕی ۸ساڵەی ئێران وعێراق ، پێی ڕاستی بەگرانی بریندار و توشی کەمئەندامی دەبێ و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری چۆمان لەباشووری کوردستان.
بەپێی ڕاپۆڕتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۸ی زاینییەوە تاکۆتایی مانگی مەی، ۶ هاوڵاتی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە و ۲۲ هاوڵاتیش کە چوارکەسیان منداڵن تووشی کەمئەندامی وخەساری گران هاتوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان