KMMK: ڕۆژی چوارشەمە ۱۳ی پوشپەڕ ۳ی زیندانی تۆمەتبار بە کوشتنی دەست قەست لە گرتوخانەی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ لە دار داران.
ناو و ناسناوی ئەو کەسانە بەم شێوەیە: گوڵی حاجیپور لە بەشی ژنانەوە و دوو بەندکراوای تر بە ناوەکانی موحەممەد ڕەوشەنی و شەهباز ئیبراهیمی بوە.
لە لاێیکی ترەوە لە ڕۆژی ۱٦ پوشپەڕی ئەمساڵ، ٨ هاووڵاتی سونەمەزهەو بە تۆمەتی هاریکاری هێرش بۆ گۆڕی ڕێبەری پێشوی کۆماری ئیسلامی و مەجلیس شورای ئیسلامی ئێران لە تاران ئێعدام کران.
ناو و ناسناوی زیندانیانی ئێعدام کرا.
ــ سولەیمان موزەفەری لە دایک بوی ۱۳٤۲ کوڕی ڕەحمان و دانیشتوی ڕەوانسەر
ـــ ئیسماعیل سۆفی لە دایک بوی ۱۳٦٤ کوڕی مەجید دانیشتوی سەرپێڵ زەهاو
ـــ ڕەحمان بێهروز کوڕی کەریم خەڵکی سەرپێڵ زەهاو
ــ سەید ماجید مورتەزایی کوڕی سەید حەسەن ، خەڵکی پاوە
ـــ سیروس عەزیزی لەدایک بوی ۱۳٦٥ کوڕی عەبدولخالق دانیشتوی شاری پاوە
ــ ئەیوب ئیسماعیلی لە دایک بوی ۱۳٦٨ کوڕی حەسەن خەڵکی سەلاسی باوەجانی
ــ خەسرەو ڕەمەزانی میرئەحمەدی لەدایک بوی ۱۳٥٥ هەتاوی
ــ عوسمان بێهروز (برای ڕەحمان بێهروز کە ئەویش ئێعدام کرا) خەڵکی سەرپێڵ زەهاو و کوڕی کەریم و لە دایک بوی ۱۳٦۷ی هەتاوی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان