KMMK:بەرپرسی ئیداری پاراستنی ژینگەی بیجاڕ ڕایگەیاند کە لەم ماوەیەدا بەهۆی ژەهراوی بوونی ئاوی ڕووباری قزڵ ئەوزەن پتر لە ۴هەزار ماسی لەو ڕووبارەدا مردوون.
ناوبراو جەختی کردەوە ئاوی ئەم ڕووبارە لەڕێ ماددەی ژەهراوییەوە پیس کراوە ومەترسی کوشتنی هەموو ماسییەکان ودیکەی ئەو گیاندارانە لە ئاودا دەژین لەئارادایە.
جێگەی باسە لەناو بردنی سرووشتی کوردستان لەلایەن دام ودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەکوو ئەرکی سەرشانیان هەروەها نەبوونی کەلتووری پاراستن وخۆشەویستی وڵات وژینگە بەرچاوترین دیارەدە بۆ لەناوبردنی ژینگەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان