KMMK: چوار شەممە ۱۳ی پوشپەڕی ۱۳۹۷ ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ” مەنسور سوهرابی ” لەکاتی کۆڵبەریدا بە هۆی زەختی زۆر دڵی دەوەستیت و گیانی لەدەست دەدات.
بە پێی هەوڵاەکە: ئەو کۆڵبەرە، تەمەن ۵۰ ساڵان و دانیشتوی نودشەی سەر بە شاری پاوەیە و خاوەن سێ منداڵە و بە هۆی زەختی زۆر و قورسی رێگا و کۆڵەکەیەوە دڵی دەوەستێت و گیانی لەدەست داوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە تەرمی ناوبراو لە لایەن کۆڵبەرانی ترەوە دەبرێتە ناوەندی دەرمانی نودشە و پاشان تەسلیمی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە: رۆژهەڵاتی کوردستان وەک یەکێک لە ناوچە دەوڵەمەندەکان لە بوار ژیرخان و سەرخانی کانگا سروشتیەکان بە هۆی سیاسەتی دژە مرۆڤانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیەوە هەژاری و بێکاری باڵی گرتوە بە سەر رۆژهەڵاتی کوردستاندا و شارۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نەخوازراو و لە ڕوی ناچاریەوە روو لە پیشەی کۆڵبەری دەکەن بۆ دەستکەوتی پژێوی ژیان بەڵام بە هۆی قورسی رێگا و بارەکانیان زۆر جار توشی روداوی نەخوازراو دەبن و هێزە ئەمنیەتیەکانیکۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەروەها بۆ خۆیان بونەتە مەترسی و هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ڕێگای کۆڵبەران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


