kmmk:
ئەوڕۆ۳ی ژوئیەی ۲۰۱۸ی زایینی ،فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بەچڕی بۆردمانی سنووری ناوچەی برادۆست دەکەن لەباشووری کوردستان.
بەگوێرەی هەواڵەکە هەروەها تۆپخانەکانی تورکیا گەرووی گەوەرتە وچیادیل دەورووبەری و گوندەکانی خەلیفان و لێلکان وئالەکان لەسنووری برادۆست تۆپباران دەکەن و هاوکات فڕۆکە شەڕکەرەکانیش بۆردمانی کوێستانی سەرشێخانی دەکەن لەبناری قەندیل.
جێگەی باسە هاوکات دوو ڕۆژە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی نێرۆە وڕێکانیان لەسنووری قەزای ئامێدی بۆردمان دەکەن و زیانێکی زۆریان بە باخ وڕەزی هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە گەیاندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


