دەرکردنی سزا بۆ پێنج چالاکی سیاسی مەدەنی خەڵکی ناوچەی لەیلاخی رۆژهەڵاتی کوردستان

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ۵ئاپریل دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ “ئەفشین حسین پەناهی،پوویاحسین پەنەهی،ئارمان حسین پەناهی،سەلمان حسین پەناهی وپوویا موقەدەم” بڕیاری دەرکرد

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە۱٦گەڵانی ساڵی۱۳۹۵هەتاوی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنە لقی یەک بە دادوەری حسن بابایی بڕیاری پێنج هاوڵاتی خەڵکی لەیلاخ گوندی قوڕووچای سەربەدێولان لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی
“ئەفشین حسین پەناهی،پوویاحسین پەنەهی،ئارمان حسین پەناهی،سەلمان حسین پەناهی وپوویا موقەدەم” دەرکرد

بەپێی بڕیارەکە ئەفشین و پوویا حسین پەناهی سزای یەک ساڵ زیندان وئارمان حسین پەناهی وپوویا موقەدەم ٦مانگ ویەک رۆژ زیندانیان بەسەرد داسەپا و بڕیار وایە تا چەند رۆژی کە بڕیاری یەک لاکەرەوەی سەلمان حسین پەناهی پێی رابگەیەندرێت

جێگەی ئاماژەیە کە ئەفشین حسین پەناهی ۱۹خاکەلێوەی ئەمساڵ دەست بەسەر کرابوو هەرکام لە پوویاحسین پەنەهی،ئارمان حسین پەناهی،سەلمان حسین پەناهی وپوویا موقەدەم لە رۆژی پێنج شەمە ۲٠رەشەمەی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزەکانی ئاسایش وزانیاریەوە قۆل پێچ کرابوون

شایانی باسە ئەم ۵کەسە لە چالاکانی مەدەنین کەلە بواری کۆمەڵگایی ومەدەنی چالاکی دەکەن

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
05/05/2016