دوای ۵جار دانیشتنی دادگا و لێ کۆڵینەوە لەلایەن داگای شۆڕشی مەریوان سزای یەک ساڵ زیندان بۆ چالاکی سیاسی کورد “زانکۆ رەستاد”بڕایەوە
بەپێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:لەماوەی چەند رۆژ پێش دوایین دانیشتنی دادگا بۆ چالاکی سیاسی زانکۆ رەستاد بەڕێوە چوو کە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مەریوان بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حزبە کوردیەکان و بەشداری لە چالاکی پشتگری لە بەرخۆدانی گەل لەباکووری کوردستان(بەشێ لەکوردستان کە والەتورکیە )سزای یەک ساڵ زیندان بۆناو براو بڕایەوە
زانکۆ رەستاد پێشتر لە دوانیوەڕۆی رۆژی۱۵ ڕێبەندان لە چالاکی ئیدانەکردنی هێرشەکان لە سەر باکووری کوردستان وپشتگری لە بەرخۆدانی ئەو بەشەی کوردستان کەلە رۆژهەڵاتی کوردستان (ئەو بەشەی کوردستان کە لە ژێر دەستی ئێراندایە)لەلایەن هێزەکانی ئاسایش وزانیاریەو قۆڵ بەست کرابوو
ناوبرای لە دوای یەک مانگ مانەوە کەژوورە تاکەکەسیەکانی ئاسایش وزانیاری ولەگرتووخانەی مەریوان بەماوەی کاتی بەدانانی بارمتەی ۷٠ملوێن تمەنی تاکاتی دەرکردنی سزا لەلایەن دادگاوە، ئازاد کرابوو
زانکۆ رەستاد لە دایک بووی ساڵی۱۳۷۵هەتاوی گوندی (چاڵی سوور)ی سەربە شاری مەریوانە کە لە بەشی هونەری میوزیک لە رێخراوی”ڤەژین”خەریک چالاکیە
لەلایەکی دیکەوە برای ناو براو”ئارام رەستاد”لە ساڵی۱۳۹٠هەتاوی بەماوە ٦مانگ لەلایەن هێزەکانی ئاسایش وزانیاریەوە دەست بەسەر کرابوو کە لە دوای هەوڵی دووبارە بۆ قۆڵ پێچ کردنی لەلایەن هێزەئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەو وڵات بە جێ دێڵێت
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
05/05/2016