دەستبەسەری کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە

KMMK: شەوی۳۱ جۆزەردانی سالی ۱۳۹۷ هەتاویی کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی کە بۆ دەربڕینی نارەزایی دژی لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی لە بەردەم گرتوخانەی ئێران لە شاری سنە کۆببوونەوە، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

“رەفیق کەریمی” و “لوتفولڵا ئەحمەدی” بەشێك لە گیراوانی شەوی رابردووی بەردەم زیندانی ئێران لە سنەی رۆژھەڵاتی کوردستانن.

کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و خەڵکی سڤیل بۆ پێشگرتن  لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی (بەندکراوی سیاسی کورد) چووبوونە بەردەم زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان و نارەزایەتیان نیشان دا بەرامبەر حوکمی سێدارەی ناوبراو.

جێی ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵ دابووە دوێنێ شەو حوکمی سێدارەی رامین حوسێن پەناهی بباتە بواری جێبەجێکردن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان