کارناسانی مافی مرۆڤی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی بریاری لەسێدارەدانی رامین حوسەین پەناهین

KMMK:  دووشەممە ۲۸ جۆزەردانی ۱۳۹۷، ۳ کارناسی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە رێگای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەس بەجێی قەراری لە سێدارەدانی رامین حوسەین پەناهی گیراوی سیاسی کورد  بوون و لە سەر هەڵسوکەوتی لە دەرەوەی یاسای دژ بە ئەم بەندکراوە سیاسیە هەڵوێستیان گرت.

ئاگێنس کالامار، راپۆرتێری تایبەتی ئێعدامی نا یاسایی، داینۆس پۆرس راپۆرتێری تایبەت بە مافی هەڵبژێردراوی تەندروستی لەش و دەرون و نێلز مێلز، راپۆرتێری تایبەت بە ئەشکەنجە و تەمێ کاری بێ بەزەییانە، نامرۆڤانە و بێ حورمەتی کردن بە بەندکراوان ۳ کارناسی مافی مرۆڤی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانن کە بە بڵاو کردنەوەی داواکاریەک سەبارەت بە هەڵسوکەوتگەلی دور لە یاسا دژ بە رامین حوسەین پەناهی هەڵوێستیان نواند وخوازیاری راگرتنی قەراری لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە سیاسیە کوردە بوون کە قەرارە دوایی مانگی رەمەزان لەسێدارە بدرێت،   قەراری لەسێدارەدانی رامین حوسەین پەناهی لە بەشی ۳۹ی ژوری باڵای وڵاتی ئێران لە شاری قوم پەسەند کرایەوە و داواکاری پێداچونەوەی دادوەری ناوبراو پسەند نەکرایەوە.

لە بەشێک لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: بەرپرسانی ئێران دەبێت لەسێدارەدانی  حوسەین پەناهی رابگرن و ئەو قەرارە هەڵبوشێننەوە.

کارناسانی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کردووە:” ئێمە بەپەرۆشین بۆ ئەوەی رامین حوسەین پەناهی لە کاتی لێکۆڵینەوەدا خراوەتە ژێر ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی نەشیاو، هەروەها ناوبراو بێبەش بووە لە مافی هەبونی پارێزەر و مافی چاوەدێری پزیشکی، هەروەها دیارە دادوەری ئەم بەند کراوە و پرۆسەی بەڕێوەبردنی دۆسیەکەی بەرانبەر بە یاسای نێو نەتەوەیی مافی مرۆڤ نەبووە. “‌

کارناسان هەروەها پەژارەی خۆیان سەبارەت بە تۆمەتگەلی بەڕێز حوسەین پەناهی کە بەرانبەر بە ستانداردگەلی نێونەتەوەیی نەبووە دەربڕیوە، دەری دەخات کە سزای لەسێدارەدان تایبەت بە کوشتنی دەست ئەنقەست بێت.

کارناسان هەروەها پەژارەی خۆیان سەبارەت بە تۆمەتگەلی پاڵدراو بە  حوسەین پەناهی کە لەگەڵ ستانداردە نێونەتەوەییەکان بەرانبەری نییە ئەوە دەر دەخات کە لە سێدارە دانی ناوبراو بەرانبەرە بە کوشتنی دەست ئەنقەست.
رامین حوسەین پەناهی چالاکی سیاسی، ۲ پوشپەڕی ۱۳۹۶ قۆلبەست کراو پاش ۲۰۰ رۆژ مانەوە لە ژوری تاکە کەسی و ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و دەرونی، بۆ بەندیخانەی ناوەدنی ئێران لە شاری شنە گوازرایەوە. ئەم بەندکراوە سیاسیە ۲۵ی بەفرانبار لە ژوری یەکی دادگەی شۆڕشی ئێران لە شاری سنە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرا. ئەم سزایە پاشان لە ۲۲ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ لە ژوری ۳۹ی ژوری باڵای وڵاتی ئێران لە شاری قوم پەسەند کرایەوە.

حوسەین ئەحمەدی نیاز، پارێزەری ئەم بەندکراوە سیاسیەی سزادراو بە سێدارە پێشتر رایگەیاندبوو: قەراری لە سێدارەدان بۆ رامین حوسەین پەناهی، بە هۆی دەست رۆیشتنی ئێدارەی ئیتلاعات و سپا پەسەند کراوە و بە لەبەرچاو گرتنی یاسا گەلی ناوەکی و تەمێکاری ئێران و گەر لە دادوەری ئەم دۆسیەدا سەربەخۆیی هەبێت، سزای لەسێدارە دان شایانی رامین حوسەین پەناهی نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: