دەسبەسەری سێ هاوڵاتی کورد لە مەریوان

KMMK: ڕۆژی دووشەممە ۷ی جۆزەردانی ئەمساڵ ۳ هاوڵاتی کوردی مەریوانی بەناوەکانی ” ئەمجەد قادری، موسا و شاهۆ” لەگوندی چۆڕی سەربە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرو گوازرراونەتەو بۆ شوێنێکی نادیار.

بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمیەکان هێزە ئەمنییەکان سەرلەبەیانی دووشەممە هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی ئەو کەسانەو بەبێ هەبوونی مۆڵەت یان ئیزنێکی دادوەری دەسبەسەریان کردوون وتائێستە سەرەڕای بەدواداچوون وسەردانی بنەماڵەی ئەم کەسانە بۆ ڕێخراوە وناوەندە ئەمنییەکان بەمەبەستی لێگەڕین وزانیار لەسەر بێ سەروشوێنکراوان ،بەڵام تائێستە هیچ زانیارییەکیان دەست نەکەوتووە.
جێگەی باسە کەلە دووهەمین مانگی ساڵی نوێ تائێست ٤۸هاوڵاتی کوردلەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوو لە،چالاکانی سیاسی، مەدەنی وژینگەپارێزی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون کەچارەنووسی تاقمێک لەم کەسانە هێشتا ناڕوونە وسەرچاوەکانی ئەمنییەتی و قەزایی لەبەرانبەر داواکاری بنەماڵەکانیان لەهەمبەر چاوپێکەوتنی ئەندامانی بنەماڵەیان بێدەنگی هەڵبژاردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: