دەست بەسەر کردنی چالاکوانێکی کورد لەدهۆک

kmmk: ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی مەی ۲۰۱٨زاینی چالاکوانی کورد بەناوی مستەفا ساڵح بامەڕنی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو لەناوبازاری ئەوشارە دەست بەسەردەکرێت ودەگوێزرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەمەلەکاتێکدا ناوبراو لەئەژماری فەیسبوکی خۆیدا لەچەند ڕۆژی ڕابردوو دا باسی کێشە ئابووری وکۆمەڵایەتییەکانی هاووڵاتییانی کردووەو ڕەخنەی لەبەرپرسان گرتووە. هەروەها تێیدا باسی لەوە کردووە کەچەند کەسێک هەرەشەی داخستنی ئەژمارەی فەیسبوکەکەی دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: