kmmk: ڕۆژی پێنج شەممە ۲۰۱٨/٥/۲٤ زاینی لەچەند خێمەیەکی ئاوارەکانی کەمپی خانکێ لەدهۆک کچێکی تەمەن ۱٤ساڵ گیانی لەدەستدا.
بەرێوەبەری کەمپی خانکێ ڕایگەیاند کەهۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
شایەنی باسە بەهۆی نەبونی شوێنی گونجاو و هەروەها دابین نەکردنی پێداویستیەکان بەشێوەیەکی تەندروست، ئەمە چوارەمین جارە لەدهۆک ئاگر لەکەمپی ئاوارەکان دەکەوێتەوە زیانی مادی وگیانی لێدەکەوێتەوە.
بە گوتەی بڕێک سەرچاوە، دوای هێرشی داعش بۆ سەر عێراق و هێرشی حشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان نزیک بە ٨۳۰هەزار ئاوارە لە کەمپەکانی شاری دهۆک لە نێو خانوو و خەیمە و کەرەڤانە جێگیر کران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان