kmmk: ئەوڕۆ ۲۴ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوێکی پیاوێکی بەساڵاچوو(۶۳ساڵ) بەناونیشانی «ئەمین مەحموودی» خەڵکی گوندی حەسەن ئاولەی مەریوان لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
جێگەی باسە دیاردەی خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە نەریت و هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای گرتۆتەوە، گوشاری ئابووری و بێکاری و هەژاری بەچەشنێک جومگەکانی کۆمەڵگای لێک ترازاندووە کە تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەیش ئاوڕ لێکتر نادەنەوە و بەجێی پەنابردن بۆ یەکتری لەهەمبەر چارەسەری کێشەکان، پەلاماری گیانوژیانی خۆیان دەدەن و کۆتایی بەژیانی خۆیان دێنن،کەهەموو ئەم دیاردانە وخەڵات ومیرات وکەلتووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆسەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان