kmmk: ئەمڕو دووشەممە ٢٤ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، دوو بەندکراو بەتاوانی کوشتن، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەورمێ لە سێدارەدران.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان ناسنامەی ئەم دوو بەندکراوە بەم جۆرە ڕاگەیاندراوە: «خەلیل ئاگوش خەڵکی ماکۆ و سوهەیل میربەخش خەڵکی شاری ورمێ.»
خەلیل ئاگۆش لە ساڵێ ٩١ی و سوهەیل میربەخش لە ساڵی ٩٣ی هەتاوییەوە بەو تاوانە لە بەندیخانە بەندکرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان