ساڵوەگەڕی یاد وبیرەوەری لەیلا قاسم ژنە سیاسی وچالاکی کورد

kmmk:

لەیلاقاسم لەدایکبووی شاری خانەقین لەباشووری کوردستان و لە کەسایەتییە خەباتکارەکانی ژنی کوردە کەلە لایەن حکوومەتی (بعث)ی عێراقەوە بەهۆی خەبات وتێکۆشان بە دیهاتنی مافەکانی گەلی کورد ئێعدام کرا.

ساڵس ۱۹۷٤ لەیلا قاسم چالاکی سیاسی هەرە زۆری لە بەغدا بۆ گەیشتن بە ئامانج و خواستەکانی گەلەکەی بەئەنجام گەیاند.

بەهۆی کۆڵنەدان ودرێژە وئەنجامی چالاکییە سیاسییەکانی کەلەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە نایاسایی وبە دڕاندانەترین شێوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرد لە ۹ی ئاوڕیلی ۱۹۷۴ لە زانکۆی ئەدەبی بغداد بە بیانووی چالاکی سیاسی دەسبەسەر وماوەیەک لە زیندانی ئەبووغوریب لە ژووری تاکەکەسی زیندانی کرا.

لەسەردەمی دەسبەسەری بە نەشیاوترین شێواز ئازار وئەشکەنجە درا.

تائەوەی ئەم ژنە چالاکە سیاسییەی کورد لە ۱۳ی مەی ۱۹۷۴ ئێعدام کرا.

لەو چالاکە سیاسییانەی کە هاوکات لەگەڵ لەیــلا قاسم ئێعدام کران، نەریمان فوئاد، حەسەن حەمە ڕەشید، ئازاد سولەیمان میران و جەواد موراد موندی بوون.

ئەم زیندانییە سیاسییەی کورد ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە چالاکییە سیاسییەکان و ڕوو کردنی ژنان لە سیاسەت. لەیـــلا قاســم یەکەمین خەباتگێڕی ژنی کورد بوو کەلە لایەن حکوومەتی عێــراقەوە وەکوو ژنێکی سیاسی ولەڕێی بەرگری لە مرۆڤایەتی و مافی گەلەکەی ئێعدام کرا.

ڕێگە وچالاکییەکە لەیــلا قاســم هەڵی بژارد، لەدرێژەی خەباتی گەلی کورد وبە هاتنی زۆرتری ژنان لە پانتا سیاسییەکان درێژەی هەبوو، بەچەشنێکە ئەوڕۆکە بزوتنەوەی بە بزوتنەوەی ژنان ناسراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــــتان