kmmk: شەوی ڕابردوو ۱۷ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی سێ کچی قوتابی قۆناغی ناوەندی لەشاری نەغەدە هاوکات دەستیان دایە خۆکوژی.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوەندی پەروەردە و فێرکاری شاری نەغەدەوە کەنەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت،کوتی: یەکێک لەم قوتابیانە (ص. پ) بەداخەوە گیانی لە دەست داوە و ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی ئەسپەردەی خاک کرا. یەکێکی تریان بەناوی (پ.ق) چوەتە کۆماوە وگوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لەشاری ورمێ و کەسی سێیەمیش لەمردن ڕزگاری بووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم سێ قوتابییە لەڕێی حەبی “برنج”ەوە هەوڵی خۆکوژیان داوە.
شایانی باسە کە پارێزگای ورمێ زۆرترین ڕێژەی خۆکوژی تێدایە و لەمانگی ڕابردوو ۲ ڕووداوی خۆکوژی لەورمێ و ۲ ڕووداوی دیکە لەشارەکانی ماکۆ و شنۆ هاتۆتە ئاراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان