بێکاری و هەژاری، دەسکەوتی چل ساڵەی حکوومەت بۆ گەنجانی کوردستان

kmmk: جێگری کەلتووری و بواری گەنجانی ئیدارەی گشتی وەرزش وگەنجان بۆ پارێزگای سنە کوتوویەتی: ( ۴۴٪ لەحەشیمەتی بێکارانی پارێزگای سنە لەو گەنجانەی پێک دێن کە خاوەنی بڕوانامەی خوێندنی باڵان،کەنێزیک بە ۱۸۱۰۰۰ کەسن.

ناوبراو ڕایگەیاندووە: له حەشیمەتییەک ملوێن و۶۰۳هەزار کەسی پارێزگای سنە، ۴۱۱ هەزار و۳۶۸ کەسی گەنجە.

ناوبراو دەربڕینی ئەوەیکە نرخی بێکاری پارێزگا ۱۶لەسەتە و ئاماری بێکاران ۲۶۰ هەزار کەسە. وەهەرەها کوتی: ۲۵٪ی گشتی حەشیمەتی پارێزگاکە لە گەنجان پێک هاتوون.”

هەڵکشانی ئاماری بێکاری لەنێو گەنجانی کوردستان یەکێک لەسیاسەتەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە . و حکوومەت لەهیچ هەوڵێک لەم بوارەدا چاوپۆشی نەکردووە.

لەچوارچێوەی پەرەپێدانی بێکاری وهەژاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەنجان بەناچاری ڕوویان لەپیشەی پڕمەترسی ونافەرمی کۆڵبەری کردووە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی هەرچی بێکارتر کردنی گەنجان، ڕێڕەوە سنوورییەکانی کۆڵبەری کاسبکارانی کوردی داخستووە کە ناڕەزایەتی وگردبوونەوەی هاوڵاتیانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتەوە و بە چەشنێک کە خەڵکی بانە بە داخستنی دوکان وبازاڕ لە لە۲۲هەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیدان، بەڵام تائێستە هیچ چەشنە وڵامێک بەخواستی ناڕازیان لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەدراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان