پیس بوونی کەش و هەوا لە لوڕستان ٢١ ئەوەندەی ئاستی ئاسایی و ستانداردە

KMMK: بەپێی ڕاپۆڕتی بەرپرسی گشتی پاراستنی ژینگەی لوڕستان ئەوڕۆ دووشەممە ۱۷ی گوڵانی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەهۆی هاتنی وردیلەکان بۆ ئاسمانی لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەنوکە ڕێژەی پیسبوونی کەش وهەوا لەخوڕەم ئاوا نێزیک بە ۴ ئەوەندەی ئاستی ئاسایی وستانداردە.

ناوبراو لەهەمبەر لوڕستانەوە گوتی: هەنووکە کەش وهەوای لوڕستان ناتەندرووستە.

پیسبوونی هەوا ئەوڕۆ بوو بەهۆی داخرانی قوتابخانەکانی سەرەتایی وناوەندی یەکە و دویەمی شارەکانی پول دوخته ر، ده شت کیو و رومشکان.

لەپاش نیوەڕۆی دوێنێوە ڕێژەی پیس بوونی هەوا لە پول دوختەر گەیشتبوو ۲۱ ئەوەندەی ئاستی ستاندار و لەشارەکانی ده شت کیو و رومشکان گەیشتبوویە ۱۴ ئەوەندەی ئاستی ئاسایی وستاندار.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستە ۸۸ ڕۆژ هەوای لوڕستان بەهۆی هاتنی وردیلەکان پیس بووە، بەکارهێنانی نالۆژیکی وهەڕەمەکیانەی سەرچاوە ئاویەکان، زۆربوونی گازی گوڵخانەیی و لەهەموو گرنگتر نەبوونی پێداویستی گونجاو، بەڕێوەبەرایەتی فاشیل، نەبوونی پرۆگرامێکی تۆکمە بۆبەرگری کردن لە وردیلەکان و سڕینەوەی بیابانەکان لەئێران لەگرنگترین هۆکاری پیس بوونی هەوا وردیلە بڵاوبووەکانی ئاسمانی ناوچەکەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان