kmmk:
ڕۆژی هەینی ۱٤ی گوڵان گەنجێکی تەمەن ۳۰ساڵ بەناوی ئەمین مورادی خەڵکی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام لەڕێگەی خواردنی ژەهرەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوتەی یەکێک لەکەسەنزیکەکانی ناوبراو دەزگیراندار بوەو بەنیاز بووە ژیانی هاوسەری پێک بهێنێت، هۆکاری خۆکوژییەکەی کێشەی ئابووری بووە.
کێشەی ئابووری وقەیرانی دارای لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتەهۆکارێک بۆ خراپ بوونی باری دەروونی هاووڵاتییان و پەنابردنە بەر خۆکوژی تەنیا ڕێگا دەبینەوە بۆ دەرباز بوون لەو کێشانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


