KMMK: مانگرتنی بازاڕیانی شاری بانە سەرەڕای هەبوون و زۆربوونی هەڕەشەی دامەزراوە ئەمنی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران پێی ناوەتە ڕۆژی بیستەمینەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران هێزە چەکدار ودژە شۆڕشەکانی خۆی لەناوشار جێگیر کردووە وکەشێکی ئەمنییەتی تەواوی سەپاندووە بەسەر شارەکەدا،حکوومەتی ئێران لەهەوڵی ئەوەدایە ڕێگری لە پەرەسەندنی مانگرتن وناڕەزایەتییەکان بکات وهەروەها نەهێڵێ ناڕازیان بچنە شوێنە گشتییەکان.
جێگەی باسە کەحکوومەتی ئێران، ئینتەڕنێتی ئەم شارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەتەواوی بڕیووە وڕێگری لە گواستنەوەی هەرچەشنە زانیارییەک لەمەڕ مانگرتنەکان دەکات.
“ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی هەواڵ و مانگرتنی بازاڕیان و بڵاونەکردنەوەی لەلایەن مێدیا وڕۆژنامەکانەوە”، ڕێگری لە پەیوەست بوونی دیکەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردسنان، هۆکاری سەرەکی بڕینی هێڵی ئینتەڕنێتە.
لەڕۆژی یکشەممە ۲۶ی خاکەلێووەوە ، بازاڕیان و پیشەکانی شاری بانە ،لەناڕەزایەتی دژ بە داخرانی بازاڕچە سنوورییەکان وهەڵکشانی تێچووی گۆمڕۆک دەستیان دایە مانگرتن.
لەماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو ، بازاڕیانی مانگرتووی بانە بەگردبوونەوە لەبەردەم قایمقامەتی وڕاخستنی خوانی بەتاڵ وهەڵگرتنی پلاکاردگەلێک بە درووشمی “قایمقام دەست لەکار بکێشەوە” “ئێمە چاوەڕێی وڵامین”، ” باوک نانی نییە بیدات بە مناڵەکانی”و “خوانەکان بەتاڵە” خوازیاری وڵامی ڕوونی بەرپرسان لە پێوەندیلەگەڵ داخستنی سنوورەکان بوون.
هەڵاواردن، سیاسەتگەلی ئەمنییەتی، هەڵاواردنی سیاسی نەتەوەیی بووتە بەهۆکاری ئەوەی کە کار و قووتی زۆرینەی خەڵکی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرێداوی ئەم سنوورانە بێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان