300 ملیارد تمەن قەرز و قۆڵەی شارەوانی خورەماوێ لە رۆژهاڵاتی کوردستان

300 ملیارد تمەن قەرز و قۆڵەی شارەوانی خورەماوێ لە رۆژهاڵاتی کوردستان …
KMMK :

بە وتەی سەرۆکی شۆرای ئیسلامی شاری خۆرەماوێ ئەم شارەوانیە زیاتر لە 300 ملیار تمەن قەرزارە ، وتیشی ئەگەر تا چەند ساڵی داهاتو هیچ بڕە پارەیەک تەرخان نەکرێت و سود و موچەیەک نەدرێت تا سێ ساڵی داهاتو ئیفلاس دکەن .

ئەردەشیر دەریکوندی وتی شارەداری خورەماوێ لە روانگەی دارایی ئیفلاسی کردوە و وێرانی شارەکە زۆر زۆرە ،لە درێژەی وتەکانی دا : ئەو قەرزداریەی شارەوانی زیاتر بۆ ئیشی کۆمپانیا و کونترای کاروباری بیناسازیە کە لە ساڵی 1390ی هەتاوی هیچ بڕە پارەیەک تەرخان نەکراوە ، هەروەها ژێرخانی ئەم شارە تەنها جوابگۆی 200 هەزار کەس دەبێت لە کاتێکدا زیاتر 500 هەزار کەس نیشتەجێ ئەم ناوچەیەن و لە ڕۆژدا بۆ600 هەزار کەس ئامارەکە بەرز دەبێتەوە .

شایەنی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای دروست بونیەوە بە هەمو شێوەیەک ناوچە کوردیەکانی چ لە باری ئابوری و چ لە بواری سیاسی چەوساندۆتەوە و لە ئیستادا رێژەی بێکاری و بێ دەرامەدی بۆتە کێشەیەکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .

کۆمەڵەی مەفی مرۆڤی کوردستان