دۆزینەوەی کەلاکی دەیان ئەسپ لە دارستانەکای ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK: بەپشتبەستن بە هەواڵە ناوخۆییەکان و ئەو وێنانەی لەڕێکەوتی ۲۸ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی کەلاکی دەیان ئەسپی کوژراو لە دارستانەکانی میراوێ کوژراون، دەۆزراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کاتێکە خەڵکی ناڕازی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر کردنەوەی سنوورەکان دەستیان دابوویە مانگرتن، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەحەوت کیلۆمەتری شاری سنووری شنۆ هێرشیان کردە سەر کاروانی کاسبکارانی سنووری هێرشیان کردووە وئەسپەکانیان کوشتوون.

جێگەی باسە کەئەم شێوازە (تراژێدیە) یەکەم جار نییە کەشارەکان وسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ولەلایەن هێزەکانی گرێدراو کۆماری ئیسلامی ئێران دێتە ئاراوە، بەڵکوو هەموو دەم وبەردەوام لە ماوەی ئەم ساڵانەی دوایی دووپات کراوەتە.
ئاشکرایە کە ئەم هەڵسوکەوتەی کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران بەتەواوەتی دسدرێژییە بە مافی ئاژەڵان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان