گەنجێکی کاسبکاری بە هۆی ڕاوەدونان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیانی دەست دا

kmmk

١٧ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لاوێکی کورد بە ناوی ” عەبدولڕەحمان جەمشیدی ” تەمەن بیست ساڵان و کوڕی حاجی ئیبراهیم دانیشتوی گوندی ” سێف “ی سەر بەشاری مەریوان دەکەوێتە بۆسەی هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلای ئێران و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەرباز بون لە تەقەی ئەو هێزە و پاراستنی گیانی خۆی تڕۆمبێلی ناوبراو وەر دەگەڕێت و بە توندی بریندار دەبێت.

عەبدولڕەحمان بە کە بە توندی بریندار دەبێت دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی شاری سنە و پاش تێپەڕبونی چەند رۆژ لە ۲٥ی خاکەلێوە دڵی دەوەستێت و گیانی لەدەست دەدات.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵانی ڕابردوی حکومەتی خۆی لەسەر جوگرافیای ئێران لە کوشتن و بڕینی لاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆی نەپاراستووە و بە پەرەسەندنی هەژاری سیستەماتیک، لاوانی کورد ملکەجی دەست کەوتی بژێوی ژیان لە ڕێگای ئەنجام دانی کارگەلی مەترسیدار کردووە و هەروەها لەو بوارەدا خودی کۆماری ئیسلامی بەبێ ترس و بێ لە ئەستۆ گرتنی هیچ چەشنە بەرپرسیاریەتیەک و بەشێوەی پلان بداڕێژراو گیانی لاوانی کورد دەگرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان