تاڵاوی” هەشیلان” لە کرماشان مەترسی وشکارۆ بونی هەیە

KMMK

کرماشان وڵاتێکە پڕ لە ڕەنگاڵەی کلتوری جیاواز و هەڵکەوتەی دڵڕفێنی سروشتی کە وەک پارێزگاێیکی مێژویی دەناسرێت .

داڵەهۆ و ڕێژاو و قەسر و سەراو و تاقوەسان ڕەنگە نمونەێیکی کەمی بژاردەی کرماشان بن .

تاڵاوی “هەشیلان” کە لە نێوان کرماشان و ڕووانسەردایەوە دوو کێوی وەیس و خۆڕین (خۆڕین پایەگای سەربازی و هەواڵگری تێدایە ) وەکو دوو باسکی مەخمەڵی باوشی بە سەرچاوەی ئاوەکەی سەراو سەوزەڵیدا (سەوزعەلی ) کردوە و دەشتایی مەن و ئاوی سازگار ژیانێکی خوڵقاندوە کە بە ناوی تاڵاوی هەشیلان ناوی دەرکردوە .

دەستی بێ ڕەحمی مرۆڤ و سروشت خەریکە سەوزایی وژیان لە هەشیلان بستێنێ و بیاوانێکی کاکڕ وێنا بکرێت .

تاڵاوی هەشیلان وەک کانی بەرازان لە مهاباد لانکەی پەلەوەری کۆچەر و مار و بۆق و قاز و قورینگە کە بەهۆی پێڕانەگەیشتنی بەپرسانەی کاربەدەستان خەریکە لە ناو دەچن .

ئەوەی شایانی باسە بەنداوگەلێکی زۆر لە کرماشان و کوردستان لێدراوە و ئاوە شیرینەکان بە خاک و سروشتی ئەم دەڤەرە ڕەوا نابینرێت و بەتاڵانی دەبەن بۆ بیاوانەکانی قوم و ڕەفسەنجان و لەوێوە و سوهان و گەزۆمان بو دەنێرنەوە ، دەنا دڵسۆزێکی خۆماڵی هەبێت دەکرێت ژیان بدرێتەوە تاڵاوی هەشیلان و کانی بەرازان .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان