لەناوچوونی دارستانەکانی زاگرۆس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام وئامانجی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران

لەناوچوونی دارستانەکانی زاگرۆس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام وئامانجی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران

kmmk:
بەپشتبەستن بە تێڕوانین وشێوازی دژە ژینگەیی وسرووشتی دارستانەکانی زاگرۆس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم ساڵانەی دوایی کەلەلایەن هێزە گرێدراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێ کراون، بەڵگەیە لەسەر ئەم واقیعە کەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتێکی ئامانجداری بۆ لەناوبردنی ئەم سرووشتە زیندوویە ڕەچاو کردووە،وهەڵ دەگری.

ئاشکرایە، بەبیابان کردنی دارستانەکان وسرووشتی سەرسەوزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێگە وشێوازی جیاوازەوە جێبەجێکراوە.

بۆوێنە: لێدانی بەنداوگەلێکی ناپێویست و ناستاندار وتەنیا بەهۆی گواستنەوەی ئاوی شیرین لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆناوچەگەلی وشک وبێ ئاوی ناوەندی وڵاتی ئێران، هێنانەئارای ئاگرکەۆتنەوەی زۆر وبەئەنقەست لەلایەن سپای پاسدارن لە نیشانەکانی هەڵسوکەوتی دژە مافی مرۆیی دێتە هەژمار.

جێگەی باسە، جێبەجێکردنی وەها سیاسەتێکی نامرۆڤانە،تەنیا بەمەبەستی پەرەپێدانی هەژاری و گرێدانی بەردەوامی ئابووری دانیشتوانی ئەم ناوچانە(کوردەکان) بەدەسەڵاتدارانی کوماری ئیسلامی ئێرانەوە.

بەپێی ئاماری هەواڵەکانی ساڵی ۱٣٩٥ی هەتاوی کەلە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراوەتۆ : ۱۱۸ جار کارەساتی ژینگەیی هاتۆتە ئاراوە، وپترلە ۷۰۵۱۹ هێکتار لە زەوییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی ئاگر کەوتنەوە، وشکساڵیەوە لەناوچوون.

هەنووکە زۆرگرنگ وپێویستە کەتەنیا لەڕێی بەئاگاهاتنەوە بەم ڕاستی و دەرەنجامانە کە قەرەبوو ناکرێنەوە وهەروەها بە بنیات نانی دامەزراوەی خەڵک ،مەدەنی وژینگەیی دەکرێ کەپێش بە سەرەڕۆیی ولەکۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئەم سیاسەتە دژە مرۆییانە بگیردرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان