توندوتیژی دژبە ژنان بوو بەهۆکاری کوشتنی ژنێک ودایکێک لە شاری ورمێ

kmmk: لەماوەی بەرێدا لەشاری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک بەناوی “فەهمی شێرزاد” بەتەور هێرشی کردۆتە سەر ژنەکەی کەناوی “گوڵێ تەلیمان ” ولەئەنجامدا کوشتوویەتی.

بەگوێرەی هەواڵگری هەنگاو وبەپێی کوتەی کەسوکاری ژنەکە، پیاوەکە بەتەور لەملی ژنەکەی داوە وبرینداری کردووە وپاش ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەست داوە.

لەهەواڵێکی دیکەدا هاتووە، لەمانگی ڕابردوو گەنجێکی تەمەن ۲۸ساڵ لەشاری ورمێ بەچەقۆ دایکی خۆی کوشتووە وبەپێی ئامارەکان لەماوەی ئەمساڵدا تا ئێستا چوار ژن کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە و سێ ژنیش لەلایەن کەسوکاریانەو کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان