KMMK : نۆی خاکە لێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە شاری کامێران سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەنجێکی ۲٤ ساڵ تەمەن بە ناوی “ئیدریس کەمانگەر ” کە خێزاندار بوە، خۆکوژی کردوە و گیانی لە دەست داوە.
لە ڕاپۆرتێکدا کە بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەناردەکراوە هۆکاری خۆ کوژی ئەو گەنجە دیاری نەکراوە.
شایانی باسە هەر لە سەرەتای ساڵی نوێ و نەورۆزەوە ئەوە دووهەمین خۆکوژی گەنجانی ڕۆژهەڵاتە کە بڵاو دەکرێتەوە و لە شاری سەردەشت سەربە پارێزگای ورمێش شاهدی ڕووداوی لەو شێوەیە بووین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان