kmmk: ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی دووی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی ۴ هاوڵاتی کوردی خەڵکی پەسوێ سەربە شاری پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون وهەر لەوێ دەسبەسەرکراون وتائێستە لەمەڕ چارەنووسی ئەم دەسبەسەر کراوانە زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی دەسبەسەر کراوان بەم جۆرەیە :
۱ــ ئەیووب قادری ۱۷ساڵ تەمەن، ۲ــ سەلام وەتەن دوست ۳ــ سادق قادری ٤ــ سابیر سەعیدە.
هەروەها پاش تێپەڕبوونی چەندد ڕۆژ بەسەر دەسبەسەر کردنی ئەم کەسانەدا سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، ئیدارەی ئیتلاعات بەبۆنە و بیانوی پشووی نەورۆز هیچ وڵامێکی نەداونەتەوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری وشوێنی ڕاگیرانیان بەدەستەوە نادات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان