کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk): ڕێکەوتی ۴ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، لەنێزیکی گوندی کانی زەردێی سەربەشاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاروانێک لەکۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی “لوقمان ئەحمەدزادە” ۳۷ساڵ تەمەن، دانیشتووی گوندی شموولەی سەربە شارۆچکەی ڕەبەت بریندار بوو.
ناوبراو هەنوکە لەنەخۆشخانەی شاری سەردەشت لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
جێگەی باسە کە، شاری سەردەشت بەپێی ئەو ئامارەی کەبە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کارەساتاوی ترین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ کۆڵبەران و بەهۆی کەمتەرخەمی و بەدوادانەچوونی بەرپرسانی قەزایی لەهەمبەر کوشتنی کۆڵبەران بەدەستی هێزە چەکدارەکان، هەموو ساڵێک ئاماری کوشتنی کۆڵبەران ڕوو لەزیاد بوونە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان