یەکیەتی ئەورووپا گەمارۆکانی سەر ئێرانی بەهۆی پێشێل کاری مافی مرۆڤ درێژکردەوە. وڵاتانی گرووپی۷ویەکیەتی ئەرووپا لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران نیگەرانی خۆیان دربڕی
یەکیەتی ئەرووپا هۆی درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێرانی بەردەوامی لە پێشێل کاری مافی مرۆڤ دەس نیشان کرد.زیاد بوون لە سێدارەدان، سەکوت کردنی ئازادی ڕادەربڕین،دەسبەسەرکردنی رۆژنامە نووسان، جێ بەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی سەبارەت بە نەتەوەکان وئایینەکان و….دیکە ئەوهۆگەلی دیکە کە ئیران بڕیاری جێ بەجێ کردنی دابوون بەڵام نەیکردبوون بوو بەهۆی درێژکردنەوەی گەمارۆکان لەلایەن یەکیەتی ئەورووپاوە.
دەسپێکی گەمارۆکان بۆسەر ئیران لەساڵی۲٠۱۱بووە،هەندێک لەم گەمارۆگەلە پەیوەندی بە لیستە ۷٠کەسایەتی ورێخراوگەلەوە هەیە کە دەستێکی بەرچاویان لە پێشێل کاری مافی مرۆڤ لە ئیراندا بووە.
وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەورووپا بەپێی گەمارۆکان دەبێت لە دانی ڤیزا و هاتووچۆی ئەو کەسانەی ناو لیسەکە لە ڕێی وڵاتەکانیانەوە بەرگری بکەن هەروەها ماڵ ودارایی ئەوان لە لەم وڵاتانە تا کۆتایی گەمارۆکان دەستیان بەسەردا بگرێن.
رێخراوە بازرگانی وئابووریەکان یان هاوڵاتیانی ئەم وڵاتانە بۆیان نییە هیچ جۆرە یارمەتی و کاری ئابووری لەگەڵ کەسایەتی ورێخراوەکانی ناو لیستەکە بکەن.
وڵاتانی ئەندام ئیزنی رێگە پێدان یان فرۆشی شتوومەک وئەوکەرەستەگەلەی کە بۆ پێشێل کاری وسەکوت کردنی مافی ئازادی وچاودێری و گوێ گرتنی ئینتەرنیتی وموخابراتی دەبێت یان نییە.
وڵاتانی گرووپی۷،حەوت وڵاتی سەنعەتی جیهان لە دانیشتنی خۆیان لە ژاپۆن تیشکیان خستە سەر پێشێل کاری مافی مرۆڤ لە ئێران وخوازیاری لابردنی پێشێل کاری مافی مرۆڤ لە ئێران بوون. لە داخۆیانیەکەیاندا باس لە دۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن و هاتووە:
ئێمە داواکارین لە ئێران بە بڕیارە نێونەتەوەیکان هەمبەر بە مافەکانی مرۆڤ کە لە وانە رێزگرتن لە ئازادی را دەربڕین بەتای بەت لە راگەیاندنەکان، ئازادی ئایین وبیروباوەڕەکان و خاڵەکانی دیکەی مافی مرۆڤ پایبەند بێت.و لەئەوهەڵسووکەوتانەی بە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە لەلایەن یاساییەوە ڕێگە پێ نەدراوە دەس هەڵ گرێت.
درێژکردنەوەی گەمارۆکان لە.حاڵێک دایە کە لە.ساڵی رابوردوو لە ئێران زیاتر لە ۱٠٠٠کەس لە.سێدارە دراون وئێستا زۆرێ لە گیراوان چاوەڕوانی سێدارە دەکەن.
شایەنی باسە دەوڵەتی ئێران بەسەر چالاکانی سیاسی کورد بە تاوان گەلی هەوڵ دان دژی ئەمنیەتی وڵات وشەڕی دژی خوداو…سزای سێدارە دەسەپێنێت و چەن وەخت جارێک هەندێ لە گیراوانی سیاسی کورد لە سێدارە دەدات.
لە ئێستا دا بە پێی ئامارە راگەیاندراوەکان ۵۱ گیراوی سیاسی کورد سزای سێدارەیان بەسەر دا سەپێندراوە کە ئەگەری هەیە سزاکەیان هەردەم جێ بە جێ بکرێت.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
13/04/2016