کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ساڵی نوێ ونەورۆز ڵەگەلی کورد و هەموو ئەو نەتەوانەی کە جێژنی نەورۆز بەڕێوە دەبەن پیرۆز دەکات ولەم بڕوایەدایە ، هەربەو جۆرەی لەنەورۆز سرووشت زیندوو دەبێتەوە وزاڵ دەبێت بەسەر سەرما وتاریکیدا،کۆمەڵگا و گەلەکەمان نەورۆز دەکەن بە ڕۆژی بەرنگاری وبەرخۆدان و بووە بە هێمای ئازادی.
ئەمساڵ لەحاڵەتێکدا دەچین بەپێشوازی نەورۆزەوە کەگەلەکەمان ڕووداوگەلێکی تاڵ ئەزموون دەکات،بوومەلەرزەی کرماشان و داگیرکردنی کەرکووک، کوشتار وژینۆسایدی گەلەکەمان لە عەفرین و…، ئەم ڕووداوە تاڵانە لەحاڵەتێکدا هاتنە ئاراوە کەوەکوو مێژوو شایەتیمان لەسەر دەدات، گەلی کورد خوازیاری ئاشتەوایی بووە.
بەرنگاری دوو مانگەی عەفرین سەرەڕای داگیرکردنی لەلایەن تورکیاوە ، توانی بۆجارێکی دی هەستی نەتەوەیی لە تاک بەتاکی کۆمەڵگامان زیندوو بکاتەوە، گەلەکەمان لەعەفرین لەدۆخێکی ناهاوسان وبەدەستی بەتاڵ لەبەرانبەر دوهەمین سپای ناتۆ، واتە تورکیا وگرووپە تیرۆریستییە گرێدراوەکانی، ناتۆ، یەکیەتی ئەورووپا وبێ کردەوەیی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرنگاری کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی نەورۆزی ۲۷۱۸ی کوردی بەگەلی کوردستان وهەموو گەلە ئازادیخوازەکان، لەنەتەوەکەمان، نەتەوەجۆراوجۆرەکان ومرۆڤ ئازادیخواز و دادپەروەرەکان داوا دەکەین بە ڕووبەڕووبوونەوە لەبەرانبەر فاشیزم و داگیرکاری هەستنە سەرپێ وتاکۆتایی هەموو فۆڕمە ناداپەروەریەکان، کۆلۆنیگەری وداگیرکاری بێ وچان لەهەوڵدا بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان