ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئێعدامی زیندانی کورد “فەرهاد موسازادە”

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وئەو هەواڵەی کەڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی۱۳۹۶بڵاو کراویەوە لەمەڕ ئێعدامی ۳زیندانی لەزیندانەکانی مەهاباد و ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کەتاوانی ئەو ۳کەسە ئێعدام کراوە مادە هۆشبەرەکان بووە وکۆماری ئیسلامی ئامارەکانی بەوچەشنە ڕاگەیاندووە.

گەلۆ

لەپاش لێگەڕین وبەدواداچوونی هەواڵنێرمان بۆمان ڕوون بوویەوە کەیەک لەو زیندانییە ئێعدام کراوانە بەناونیشانی”فەرهاد موسازادە” کەئەندامی بنەماڵەیەکی سیاسی و ووڵاتپارێزە وبۆخۆیشی کەسێکی سیاسی وخوێندەوار بووە وبەهۆی ئەوەی برایەکی ناوبراو لەڕیزەکانی خەباتدایە،کۆماری ئیسلامی گومانی دەخاتە سەر وپلانی بۆ دادەڕێژێ ولەڕێی دەست وپێوەندییەکانییەوە مادەی هۆشبەر دەخاتە نێو کەلوپەلەکانییەوە وپاشان بەگورجی هەڵدەکوتێتە سەری ودەسبەسەر وئێعدامی بەسەردا دەسەپێنێ ودواتر ئێعدامی دەکات.

جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەپێی پلانی سیستەماتێکی وگەڵاڵە بۆداڕێژراو بۆسە بۆهەموو ئەندامان وچالاکانی سیاسی ومەدەنی دادەنێ ویان ئەوەی تووشی گیرۆدەبوون بەمادە هۆشبەرەکانیان دەکات یان ئەوەی بەهاویشتنی مادەی هۆشبەر لەماڵ وژیانی ئەو کەسانە دەسبەسەر وبێ سەروشوێنیان دەکات.

تەنانەت بۆئەو بنەماڵانەی کە ڕووناکبیر وچالاکی سیاسی مەدەنین بەگیرۆدەکردنی یەکێک لەئەندامانی بنەماڵەکەیان بەمادەی هۆشبەر وادەکات هەرئەو کەسە ببێت بەسیخۆر لەسەر بنەماڵەکەی خۆی وکێشەیان بۆساز بکات وبە جێبەجێکردنی مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی ،ئەویش ئەو مادەیەی کەپێویستی پێیەتی دەستی پێ ڕادەگات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان