KMMK: رۆژی ۱۶ی مارسی ۲۰۱۸ سپا و گرووپە تێروریستەکانی گرێدراوی تورکیا لە هێرشی تۆپخانە و بۆمباران، لانیکەم ٤۷ هاوڵاتی مەدەنی لەناوەندی شاری عەفرین کە ۱۶کەس لەوانە منداڵ و۱٤کەسیشیان ژن گیانیان لەدەست دا وبەدەیان کەسیش بەهۆی ئەم هێرشانەوە بریندار بوون.
شەوی ڕابوردوو سپای تورکیا نەخۆشخانەی ناوەندی شاری عەفرینی دایە بە پەلامار،کەبەو هۆیەوە ۱۷کەس گیانیان لەدەست داوە کەلە نێوانیاندا بریندار، نەخۆش، کارمەند، پەرستار وهەروەها دوو ژنی دوو گیانیشیان تێدا هەبوو، هەر لەبۆردمانەدا ۳۸هاوڵاتی بریندار بودن.
سپای داگیرکەری تورکیا بەکەڵک وەرگرتن لە فڕۆکە شەڕکەرەکان وتۆپخانە، ناوەندی شاری عەفرین بەشێوەی بەردەوام بۆردمان دەکات وکوشتی خەڵکانی مەدەنیشی کردۆتە پلان وپرۆگرامی خۆی وهیچ کام لە ڕێکەوتنامە نێودەوڵەتییەکان بەبنەما ناگرێ ئەم داگیرکاریەی تورکیا بەپێی یاسا وپێوەرە نێودەوڵەتییەکان تاوانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان