کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK): رۆژی پێنج شەممە ۱۷ی رەشەممەی ئەمساڵ زۆرانبازێکی کورد خەڵکی شاری “سەحنە” لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “ئەمین رەزایی” بە شێوەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو بێزاربون لە ژیان و بێ هیوایی لە داهاتوو ڕاگەیاندراوە.
لە لایەکی ترەوە لە رۆژ ۱۶ی رەشەممە، لە گەڕەکی سپای شاری ورمێ پیاوێکی تەمەن ۲٨ ساڵان بە ناوی ” د.ع ” دایک و خوشکی خۆی دایە بەر لێدانی چەقۆ و بەو هۆیەوە دایکی گیانی لەدەست داوە و خوشکەکەی بە خەستی بریندار بووە.
هەروەها لە بڕواری ۱۲ی رەشەمە، لە گوندی “کەسانی” سەر بە گیلان غەرب لە پارێزگای کرماشان پیاوێک دایکی بەساڵاچوی خۆی دەداتە بەر تەقەی تفەنگ.
بەپێی وتەی سەرچاوە خۆماڵیەکان: ” ئەم ژنە بەساڵا چووە گیانی لەدەست داوە و بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەست بەسەر کراوە، لە هۆکاری ئەم کوشتنە هیچ زانیاریەک لەبەردەست نیە. ”
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان