دەستبەسەری و نەبونی زانیاری لە چارەنوسی باوەڕمەندێکی ئاینی یارسان

کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK): یەکێک لە باوەڕمەندانی ئاینی یارسان بە ناوی “پەیمان پەدروود” لە ڕێکەوتی ٨ی رەزبەری ئەمساڵ پاش چونە دەرەوە لە ماڵ لە شاری کەرەج دەست بەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: “پاش دوو مانگ بنەماڵەی ناوبراو لە لایەن سەرچاوەگەلی نا فەرمی لە دەست بەسەربونی پەیمان ئاگادار کراونەتەوە و سەرەڕای بەدواچونی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو، هیچ زانیاریەک لە هۆکار و شوێنی دەستبەسەر کردنی پەیمانیان دەست نەکەوتووە.”

سەید پەیمان پەدروود چالاکی ئاینی یارسانی لە ساڵانی رابردودا بە هۆی چالاکی و پارێزگاری لە شارۆمەندانی پێڕەوی ئایینی یارسان دەست بەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان