ئێعدام و کوشتنی دوو هاوڵاتی کورد لە ئیلام

kmmk: ڕۆژی چوارشەممە ۹ی ڕەشەممە حوکمی ئێعدامی شارۆمەندێکی کورد، خەڵکی شاری ئیلام لەزیندانی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ناونیشانی ئەم زیندانییە ئێعدام کراوە کە لەماڵپەڕی هەنگاو ڕاگەیەندراوە، «مەهدی کازم نیا» ۲۸ساڵ تەمەنە. ئەم گەنجە چەندد ساڵ پێشووتر بەتۆمەتی کوشتنی برادەرێکی خۆی دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.

لەلایەکی دیکەوە هاوڵاتییەکی دەسـبەسەرکراو لە ناڕەزاییەکانی ئەم دوایەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لەشاری ئیلام دەسبەسەر و لەزیندانی ئەم شارەدا کوژرا.

ناونیشانی ئەم شارۆمەندە “تالب بەستامی” ـە و ڕۆژی ۶ی ڕەشەمە هەواڵی مردنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندرابوو.

تالب بەستامی خەڵکی مەلەکشاهی ئیلامە و پرستار و خێزاندارە و بنەماڵەکەی لەلایەن ئینلاعاتەوە هەڕەشەیان لێ کرابوو، لەئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە مۆڵەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ناشتن و پرسە و سەرەخۆشی بەوان نادرێ.

ئەم شارۆمەندە کوردە بەتۆمەتی فیلم هەڵگرتن لە گردبوونەوەی ناڕەزاییەکان و پێوەندی لەگەڵ مێدیاکانی گرێدراوی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان دەسبەسەر کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان