کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk): دوێنێ ۱۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹۶ی هەتاوی دوکتۆر حسێن پوور چالاکی فریاکەوتنی یەکەم ڕۆژەکانی بوومەلەرزە لێداوانی کرماشان کە هەرلەدەسپێکەوە خۆی گەیاندبووە ئەو ناوچەیە وسەرقاڵی دەودەرمانی خەسارپێگەیشتوان بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەسبەسەر کرا وتەنانەت کانێکسی شوێنی چالاییەکەیشی دەستی بەسەردا گیرا.
جێگەی باسە دوکتۆر حسێن پوور لەکوردەکانی زاراوەی کرمانجییە کەلەڕۆژەکانی سەرەتای بوولەرزەی سەرپێڵ زەهاو چووە ناوچەکە وبەپشکنین وچارەسەری خەسار پێگەیوان ،چارەسەری بۆ دەکردن یان لەئەگەری گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە تۆکمەکان بەتێچووی خۆی دەیناردن وبەشێوەی دادوەرانە یارمەتییەکانی خەڵکی لەنێوانیان دابەش دەکرد وڕۆڵێکی کارێگەریشی هەبوو لە دابەش کردنیاندا.
بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری دەسبەسەری ئەم پزیشکە نادیاڕە وناوبراو پاش دەسبەسەری گوازاوەتەوە بۆشوێنێکی نادیار بۆ لێکۆڵینەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
سەرچاوە: کۆڵبەر نیوز