کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK): تۆماس پەلیکان پارێزەری ساڵح موسلیم لە ئاخافتنێکدا بو ناوەندی فرات باسی دۆسیەی لێپرسراوی دەستەی دیپڵۆماسی تەڤدەم دەکات و دەڵێت دۆسێیەی تایبەت بە ساڵح موسلیم کە دۆینێ لە پراگ-ی پایتەختی چیک لەسەر داوای تورکیا دەستبەسەرکرابوو، ڕەوانەی دۆزگەری نەکراوە.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە و لێپرسراوی دەستەی دیپڵۆماسی تەڤدەم، دۆینێ لە پراگی پایتەختی چیک، لەسەر داخوازی تورکیا دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە لای پۆلیسە.
تۆماس پەلیکان دۆینێ چاوی بە ساڵح موسلیم کەوتووە و دەبێژێت ڕەوشی باشە. هێشتا پۆلیس، دۆسێیەکەی نەگەیاندۆتە دەستی دۆزگەری کۆماری چیک و بەو هۆیەشەوە کات و ساتی دادگاییکردنەکەی نازانرێت”.
پارێزەکەی موسلم زیاتر لەو بارەوەی زانیاری داوە و وتویەتی:” بەپێی یاسای بنەڕەتی وڵاتی چیک، پۆلیس دەبێ هەتا کاتژمێر ٢٣:٠٠ی ئەمشەو، دۆسێیەکەی ساڵح موسلم ڕادەستی دۆزگەری بکات. ئەگەر ئەوە پێکبێت، سبەی موسلیم دەبرێتە بەردەم دادگا ئامادە دەبێت. ئەگەریش هەتا ئەو وادە دیاریکراوە پۆلیس دۆسێیەکە نەنێرێتە دۆزگەری، ئەو کات دۆزگەری بۆ خۆی لەو بارەیەوە بڕیار دەدات.ئاشکراشی کردوە، مولسم بەهۆی دۆسێیەیەکەوە، کە لەساڵی ٢٠١٧دا لە تورکیا لەدژی کراوەتەوە لە چیک دەستبەسەر کراوە”.
دەستبەسەر کرانی ساڵح موسلیم لە بەردەوامی بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی بەشدار لە شەری داعش لە هەمبەر دەستدرێژی و شەری تورکیا دژی رۆژئاوای کوردستان، هاتۆتە ئاراوە.
دەستبەسەر کرانی ناوبراو لە وڵاتێکی ئەوروپایی، سەروەری یاسا، دیموکراتیک بوون و پاراستنی مافی مرۆڤ، کە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە ئێدعایی دەکرێت، خستۆتە بەرپرسیار و گومانەوە، بێدەنگی ئەو وڵاتانە نیشان دەدات کە ئەوروپا و وڵاتانی ئەورووپا بۆ دابینکردنی دەسکەوت بۆ خۆیان حازرن هەموو شتێک قوربانی بکەن، لەسەرەوەی هەموو شتێک مروڤ و بەها پیرۆزە مرۆڤایەکانی وەک سەروەری یاسا، دیموکراتی و مافی مروڤ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان