پرۆژە سەرەکیەکانی بوژاندنەەوەی گۆمی ورمێ نەبونی تەرخانکردنی سەرچاوەی داراییە

KMMK: بە چاوگرتن لە پرۆژەکانی بنکەی بوژاندنەوەی گۆمی ورمێ لە ساڵی ۹۴ داو بە پیشاندانی ۲۷ پلان بۆ بوژاندنەوەی گۆمی ورمێ، نەبونی سەرچاوەگەلی دارایی لە پرۆگرامەکاندا هۆکاری سەرەکی لە دواکەوتنی پرۆژەگەلی بوژاندنەوەی گۆمی ورمێن.

فەرهاد سەرخۆش سەرۆکی بنکەی پارێزگایی بوژاندنەوەی گۆمی ورمێ بە راگەیاندنی ئەوەی کە لە کاتی دست پێکردنی بنکەی بوژاندنەوە تا ئەم کاتە بەداخەوە هیچ پرۆژەیەکی گەیاندنی ئاو بۆ گۆمی ورمێ بە هۆی تەرخان نەکردنی کەرتی پێویست نەگەیشتوەتە بازنەی کردنەوە و وتی: بە هۆی بەدی نەهاتنی پێش چونی مادی بۆ هێنانی ئاو بۆ گۆمی ورمێ، دەزگاکانی دەست پێشخەر ناتوانن ئەرکەکان لە کاتی خۆیدا تەواو بکەن و تا ئەم کاتەش تەنها ۴۶ لەسەدی پێش چونی مادی لە خەزێنەی ئاوەدان کردنەوەی گشتی و ۴۰ لەسەدی تر لە رێگای مادەکانی ۱۰ و ۱۲ پێش چوون.

بە پێی پلان دەبێت ٨۵۰ میلیارد تمەن لە رێگای مادەگەلی ۱۰ و ۱۲ بە ناوچەی ئاوەرۆکی گۆمی ورمێ تەرخان بکرێت بەڵام لە بڕی ئەو پارەیە ۲۰۰ میلیارد تمەن لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ تەرخان کراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ پلەیەکی مادی بۆ گۆمی ورمێ لە ساڵی ۹۷ تەرخان نەکراوە.

ناوبراو پشت راستی کردەوە: گەر گەیاندنی ئاو بۆ گۆمی ورمێ بەردەوام بەڕێوە نەچێت هەلومەرجی گۆمی ورمێ رو لە خراپتر بون دەڕوات کە کاردانەوەی زۆر گەورەی دەبێت.

پلەی ئاوی گۆمی ورمێ لە مانگی رێبەندانی ئەمساڵ ۲۱ سانتیم کەمی کردووە لە چاو کاتی هاوشێوەی ساڵی رابردوو و بڕێ ئاوی ورمێ گەیشتوەتە یەک میلیارد و ۲۵ میلیۆن مەتری موکەعەب .
بێ ئاوی گۆمی ورمێ دەبێتە هۆی بەرز بوەوەی تۆزی خوێ لە ناوچەگەلی جۆراوجۆر،

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: