کۆمیساریای پایەبەرزی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافی مرۆڤ: ئێران یاسا نێونەتەوەییەکان بن پێ دەخات

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk: کۆمیساریای پایەبەرزی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕێز زەید ڕەعد حوسەین لە لێدوانێکدا وتی: «ئێعدامی لاوان بەبێ لە بەرچاوگرتنی تایبەتمەندی چۆنییەتی تاوان زۆر بەڕوون و ئاشکرا لە یاسا نێونەتەوەییەکاندا قەدەغە کراوە.»

بە پێی ڕاپۆرتی نوسینگەی کۆمیساریای پایەبەرزی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان (OHCHR) لە مانگی ژانویەدا ۳ کەس ــ دوو پیاو و ژنێک ــ لە تەمەنی ۱٥ یا ۱٦ ساڵاندا ئێعدام کراون.

جگە لەوانە ، چەند تاوانبارێکی دیکە لە گەنجانی ژێر ۱٨ ساڵ مەترسی ئێعدام کردنیان لە ئان و سات دایە .لە ئێستادا نزیک بە ٨۰ نمونەی تر لە ئامارەکاندا هاتوون کە لە کاتی تاواندا ژێر تەمەنی ۱٨ ساڵ بوون.کۆمیساریای پایەبەرزی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، زەید ڕەعد حوسەین ئاشکرای کرد: “ئێران یاسا قەدەغەکراوەکان لە مەڕ بن پێکردنی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات. ”

لە ۱۲ ساڵی ڕابردودا زیاتر لە هەر وڵاتێک ئێران منداڵانی ئێعدام کردوە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ داخوازی لە حکومەتی کوماری ئیسلامی کردوە تا وەکو لە ڕەوتی دەستبەسەر کردن و لێپێچینەوە و دادگایی کردندا و نوێنەرە یاساییەکانی زیندانیان ــ پارێزەر ــ ڕوون و ئاشکرا بە پێی یاسا هەڵسوکەوت بکرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان