ک م م ک: سەرۆك وەزیرانی تورکیا کە لەسەردانێک چۆتە ئاڵمانیا ، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا هەوڵی چەواشەکاری دا و لە وتەکانی دا دەبێژێت کە ئەوان بۆ شەری دژ بە “تیرۆر” چوونەتە عەفرین.
ڕۆژنامەنوسە جیهانیەکان کە لەو پرێس کۆنفرانسە بەشدارببوون، وێنەی منداڵە گیانبەخت کردووە کانی شاری عفرینیان بەرز کردەوە کە بە بەردومانی فڕۆکە سەربازیەکانی تورکیا گیانیان لەدەست داوە.
جێی ئاماژەیە کە لە یەک مانگی رابردوودا تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی دژی کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان دەست پێ کردووە و تا ئێستا بە دەیان منداڵ و خەڵکی سڤیلی عەفرین گیانیان لە دەست داوە و بە سەدان کەس بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوردستان