دۆزینەوەی تەرمی زیندانییەکی لەئاودەستی زیندانی ســنە

ک م م ک: بەپشت بەستن بەهەواڵی تۆڕی هەواڵگری هەنگاو ڕۆژی سێ شەممە ۲٤ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی تەرمی زیندانییەکی تاوانی ئاسایی بەناونیشانی “حسێن قولی زادە” خەڵکی شاری سنە لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە دۆزرایەوە.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو ئەم زێندانییە ماوەیەک بەرلە ئێستە لەگەڵ بەرپرسانی زیندانی تێهەڵدەچێ وئەوانیش لەڕێی چەندد کەس لە فرۆشیارانی ماددە هۆشبەرەکان کەلە زینداندان ناوبراو بەشێوەیەکی شەرمێونانە دەکوژن وتەرمەکەی فڕێ دەدەنە ئاودەستەکانی ئەم زیندانەوە.

بەگوێرەی هەواڵە،بەرپرسانی زیندان ڕایان گەیاندبوو کەناوبراو خۆی کوشتووە،بەڵام هاوبەندییەکانی ڕایان گەیاندووە کەناوباو خۆی نەکوشتووە.

بەپشتبەستن بەو ئامارانەی بڵاوبوونەتەوە تەنیا لەماوەی مانگی ڕابردوو ٤زیندانی خەڵکی شاری سنە لەزیندانی ناوەندی ئەم شارە بەشێوازێکی گوماناوی کوژراون.

جێگەی باسە پێشتریش ۳زیندانی دیکە بەناوەکانی “سارۆ قارەمانی، کیانووش زەندی و حسێن قادری” لەم زیندانەدا بەشێوازکی گوماناوی کوژرابووون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان