ژنێکی لاوی مەریوانی لە رێگای خۆکوشتنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK: لە چەندین رۆژ لەمەو پێش ژنێکی لاوی خەڵکی مەریوان دەستی دایە خۆ کوشتن و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دەدات.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ناسناوی ئەم ژنە لاوە (ل . محموودی) بووە کەدوو رۆژ لەمەو پێش لە گەڕەکی کورەی موسەوی شاری مەریوان دەستی داوەتە خۆکوشتن.

بە پێی وتەی کەسوکاری ئەم ژنە لاوە، خۆ کۆژی ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە.

یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و کەلتوری پیاو سەروەری کۆمەڵگا، گۆڕەپانی بۆ ژنان تەسک کردوەتەوە؛ بە هۆی نەبونی ڕێگای دەرباز بون لە کێشەکان و لەمپەر لە سەر رێگای ژنان، کەلتوری خۆکوشتن تاکە رێگا بۆ دەرباز بون دەبینرێت، کە ئەو کەسەی هەوڵی خۆکوشتن دەدات بە تاکە رێگای چارەسەری کێشەکانی دەزانێت.

بە هۆی کەموکوڕی لە نێو یاسا و کولتوری سەردەم و نەبونی ناوەندگەلی چالاکی حکومەتی و مەدەنی بۆ بەرگری لە مافی مرۆڤی ژنان، رۆژانە توندوتیژی دژ بە ژنان بەدی دەکرێت و کاردانەوەی راستەو خۆ و نا راستەوخۆ لەسەر ئەم بەشە لە کۆمەڵگا دەبێت کە ” خۆکوشتن، کوشتنی ناموسی، توندوتیژی نێو ماڵ” بەشێک لە خەسار و پێشێلکاری مافی ژنانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان